شاسوار عەبدولواحید بەکەفالەت ئازادکرا
  2019-09-10       594       
شاسوار عەبدولواحید
دوای ئەوەی لەسەر سکاڵای ئاسایشی‌ گشتی‌ هەرێم، شاسوار عەبدولواحید چووە بەردەم دادوەر بریاریدرا بەکەفالەت ئازاد بکرێت.

ئاوێنه‌: پارێزەری‌ سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ رایگەیاندووه‌، سکاڵاکە لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی تۆمارکراوە لەسەر ئەوەی کە شاسوار عەبدولواحید لەیەکێک لەکۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەکانیدا دەستەواژەی “ئەمنی عامەی” بەکارهێنابو.

پارێزەری‌ سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ ده‌ڵێت، شاسوار عەبدولواحید ئەو دەستەواژەی‌ بەزمانی عەرەبی بەکارهێنا لەوەڵامێکیدا بۆ پەیامنێری‌ کەناڵی سۆمەرییە.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پاش وتە لێوەرگرتن، دادوەر بریاریداوه‌ شاسوار عەبدولواحید بەکەفالەت ئازادبکرێت.

پێشتر سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندبو، شاسوار عەبدولواحید بانگکراوه‌ته‌ بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ، سەبارەت بەسکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لێكۆڵینه‌وه‌ی لەگەڵدا دەکرێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×