كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-09-11       534       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(چوارشەممە)و سبەی(پێنجشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوەو پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما نزمببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕأگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ لەهەولێر 36، لەسلێمانی 34، لەدهۆك 35 و لەكەركوك 37 پلەی سەدی دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی پێشبینی كردوە كە ئاسمانی سەرجەم شارەكانی باشوری كوردستان دیسان ساماڵ بێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی سبەینێ لەهەولێر 36، لەسلێمانی 33، لەدهۆك 35 و لەكەركوك 37 پلەی سەدی دەبێت.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×