وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
  2019-09-11       1117       

بڕیارە وەفدێكی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەردانی بەغدا بكات.

ئاوێنە: لەوبارەیەوە شیروان میرزا، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بە میدیای رەسمی حزبەكە راگەیاند، بڕیارە وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات كە پێكدێن لە وەزیری پلاندانان، وەزیری دارایی، وەزیری پێشمەرگە، وەزیری كشتوكاڵ و چەند وەزیرێكی دیكە.

وتیشی"لەئێستادا وەفدەكەی هەرێم بەڕەسمی ناوەكانیان رەوانەی بەغدا كردوە و چاوەڕێن كاتی سەردانەكەیان بۆ دەستنیشان بكرێت."

راشیگەیاند؛ گفتوگۆی وەفدەكەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق لەبارەی نەوت و بودجە و كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكان دەبێت و پێدەچێت سەردانەكە بكەوێتە هەفتەی داهاتو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×