پارێزەرەکانی داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن
  2019-09-11       1166       

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش ماوەیەکی زۆرە لە زینداندا ماوەتەوە، لە ئێستادا پارێزەرەکانی داوایان لە دادگا کردووە کە ئازاد بکرێت، لە پێشودا سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، پارێزەرەکانی داوایان لە دادگا کردووە کە چاوپۆشی لەو سزایە بکرێت و دەمیرتاش ئازاد بکرێت، ئەگەر داوای پارێزەرەکانی دەمیرتاش قبوڵ بکرێت ئەوا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت.

ئاوێنه‌: لە کۆتا دادگای دەمیرتاشدا کە لە ٢ ئەیلولدا لە ئەنقەرە ئەنجامدرا بە پێی بڕیاری دادگای سزای قورس دادوەر بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشیدا، دادوەری باڵای ئەنقەرە تانەی لە بڕیاری دادگایەکەدا بەڵام تانەکە لەلایەن دادگاکەوە ڕەتکرایەوە.

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە بێ بەری کرا لە تاوانی ئەندامبون لە ڕێکخراوی په‌كه‌كه‌، ئەم هەواڵەش لەلایەن پارێزەرە تایبەتەکەی دەمیرتاش ڕەمەزان دەمیرەوە لەپێگەی تویەری خۆیەوە بڵاوی کردەوە.

دوای ئەوەی کە لەلایەن دادگای باڵای ئەنقەرەوە تانە لە بڕیارەکەی دادگای سزای قورس درا کە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشی دابوو، دادگای سزای قورس ئەو تانەیەی ڕەتکردەوە و لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایانگەیاند ''بەپێی یاساکانی دادگا و ئەو بەڵگانەی لەبەردەماندایە دەمیرتاش ئەندامی هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نییە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بڕیاری ئازاد کردنی بدەین''.

ئەو وتارەی کە دەمیرتاش لە دیاربەکر لە یادی نەورۆزدا پێشکەشی کردبوو بووە هۆی ئەوەی کە سزای زیندانی بۆ ماوەی ٤ ساڵ و ٨ مانگ بەسەردا بسەپێنن, ئەگەر ئەو داوایەی کە لەلایەن پارێزەرەکانیەوە پێسکەش کراوە بە پشت بەستن بە بەڵگەکان پەسەند بکرێت ئەوا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت. 


دەمیرتاش دەربارەی ئەو بڕیارەی دادگای سزای قورس ڕایگەیاند، ''لەبەر ئەوەی کە سزا دراوم هەتا ئێستاش لە زینداندام, لە پێناو دادگایەکی دروست پیویستە یاسا سەروەر بێت''.

دەمیرتاش لە ٧ ئەیلولی ٢٠١٨ لەگەڵ سڕی سورەیا ئۆندەردا بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا, هەرچەندە داوا لە دادگا کرا کە سزاکەی کەم بکرتەوە بەڵام داگا داواکەی ڕەت کردەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×