له‌ سلێمانی لە ٤٨٪ی ئەو کارگانەی مۆڵەتیان هەیە کارناکەن
  2019-09-11       769       
لە سلیمانی لە کۆی ئەو کارگانەی کاردەکان بلۆک و چیمەنتۆ و بەرهەمەکانی ماست و ئارد کە سەرەتاین بەرهەم دەهێنریت، هاوکات لە ٤٨٪ی ئەو  کارگانەی مۆڵەتیان هەیە کارناکەن و هیچ بەرهەمناهێنن.

ئاوێنه‌: محەمەد جەبار بەڕیوبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلیمانی رایگه‌یاند، ''مۆڵەتیان بە ٩٥٩ کارگە داوە لە سنوری پارێزگای سلیمانی و بەگوێرەی زانیارییەکان ٥٢٪ ئەو کارگانە کاردەکەن و هاوکات ٤٨٪ کارگەکان کارناکاکەن و هیچ کەرەستە و بەرهەمێک بەرهەمناهێنن''.

محەمەد جەبار ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەشی زۆری ئەو کارگانەی کاردەکەن بەرهەمی خۆراکی بەرهەمدەهینن تەنها بەرهەمی ماست و ئاردە، بەشیک لەو کارگانە شیری وشک بەکاردێنن بۆ بەرهەمهێنانی ماست، و هەندێک کارگەی دیکەش شیری مانگا بەکاردینن، هەروەها ئەو کارگانەی کاری بەرهەمهینانی ئارد دەکەن گەنمی هاوردەکراو بەکاردینن و دەیکەن بە ئارد.

ئاماژەی بەوەش کردوە، بەهۆی نەبوونی بەرهەمی تەماتە و پەتاتە و گەنمەشامی بەپێی پێویست، ئەو کارگانەی بەرهەمهینانی دۆشاوی تەماتە و چپسی ناچارکردووە پشت بە کەرەستەی هاوردەکراو ببەستن.

 


 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×