2019-09-12   2776     
ڕۆژی سێشەممە وەزیری گهنجینهی ئەمەریکا، ستيفن منوچين، رایگەیاند ''لیستێکی دوورودرێژ لەكۆمپانیاكانی سەر بە ئەلقاعیدە، داعش ، حەماس و حزبوڵا و پاسدارانی سزاداوە، لەوانە ١٠ کۆمپانیا کە لە ناو تورکیادان ، پارە بۆ داعش و حەماس و فەیلەقی قودس دەگوازنەوە''.
ئاوێنه: لەو کۆمپانیانە لە تورکیا کە بۆ تەمویلی تیرۆر کاردەکەن ، بریتین لە:
کۆمپانیای الخالیدی بۆ گۆڕینەوەی دراو ،کە بارەگاکەی لە ئەستانبۆڵ، ئیزمیر، غازی عنتاب و ئورفایە.
کۆمپانیای هیبۆ کە خاوەنەکەی محەمەد هیبۆیە لە غازی عەنتاب و ئورفایە ، پارە بۆ داعش دابین دەکات.
-زاهیر جبرین ئەوەش بەرپرسە لە دابینکردنی پارە بۆ حەماس لە رێگای کۆمپانیای رێدین لە میانی تۆڕێکی فرەوان لەناو تورکیا ، دابین دەکات.
کۆمپانیای رێدین بەرپرسە لە گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ فەیلەقی قودس و حەماس و حزبولا ، بارەگاکەشی لە ئەستانبۆڵە.
-مروان مهدی صالح الراوی و اسماعیل تاش خاوەنی کۆمپانیای رێدینن.وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئاشکاریکرد کە تاش بەرپرسە لە گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ حەماس وفەیلەقی قودسی ئێران.
کۆمپانیای سمارت ئەو کۆمپانایایەیە کە تاش بەکاری دەهێنێت بۆ چەواشەکاریی بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئەو لایەنانەی کە لەسەرەوە باسکران.
کۆمپانیای ‘سکوک’ بۆ خزمەتگوزاری ئاڵۆگۆڕی دراوی کە فواز الراوی خاوەنیەتی سەر بەداعشە لقی کردۆتەوە لە لوبنان و سوریا وتورکیا بۆ گواستنەوە و ئاڵۆگۆڕی پارە.
-کۆمپانیای حەرەم ئەم کۆمپانیایە لە ناو تورکیایە ، دیسان فەواز الراوی خاوەندارێتی دەکات ، لە مانگی نیسانەوە فەرامن بە ئەندامانی دارایی داعش کراوە کە ئیدی دەبێت لە رێگای ئەم کۆمپانیایەوە کاروبارەکانیان رێک بخەن بۆ گواستنەوەی پارە و ئاڵوگۆڕ.
ئەوانەی سەرەوەئەو ١٠ قەوارە و کەسێتیانەن کە سزادراون ، هەموو بە ئاگاداری دەوڵەتی تورکیا پارە دابین دەکەن بۆ تیرۆر لە سەرانسەری جیهان.
جێگای باسە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ، وتی ''سەبارەت بە سزادانی تورکیا بە هۆی کڕینی S400 لە دیراسەداین''.
رەنگە خەلق بانکیش بخرێتە نێو لیستی سزاکانی ئەمەریکا ، ئەو بانکەش رۆڵی زۆری هەبووە لە سپیکردنەوەی پارەی فەیلەقی قودس و حزبوڵا و حەماس و داعش ، هەر ئەو بانکەشە کە پارەی نەوتی بەتاڵنبردراوی هەرێمی کوردستانی لێدانراوە بەکاردەهێنرێت بۆ تیرۆر.
دەبێ ئەوەش باس بکەین کە بانکی زراعەتی تورکیا کە لە هەولێر لقی هەیە ئەویش چاڵاکە لە تەمویلی ئیرهاب .ئەم بانکە هی ماڵباتی ئەردۆگانە.