سعودیە؛ هێرشكرایە سەر دو كارگەی سەربە كۆمپانیای نەوت غازی نیشتمانی ئەو وڵاتە
  2019-09-14       789       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاگر لە دو كارگەی سەربە كۆمپانیای نەوت و غازی نیشتمانی سعودیە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كەوتوە. وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، ئەو دو كارگەیە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراونەتە ئامانج.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەعات 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تیمە ئەمنییەكانی سەر بە كۆمپانیای نەوت و غازی سعودیە(ئارامكۆ) دەستیان كردوە بە كۆنترۆڵكردنی ئەو ئاگرەی لە دو كارگەی سەربە كۆمپانیاكە لە هەردو پارێزگای "بوقەیق" و "هەجرە خەریس" كەوتۆتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو دو كارگەیە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كراونەتە ئامانج.

بەڵام بەیاننامەكە سەرچاوەی هێرشەكانی ناو نەهێناوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا كۆنترۆڵی ئاگرەكە كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×