2019-09-15   1410     
ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانبارن به‌كوشتنی راوێژ ساڵح، له‌لایه‌ن دادگای سلێمانیه‌وه سزای 15 ساڵ و 20 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئاوێنه: له‌دوای دادگاییه‌كه‌ش كه‌سوكاری مێردمنداڵه‌كه‌ی كه‌نه‌كه‌وه له‌به‌ر دادگای سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو ''ره‌تتیان كرده‌وه به‌و سزایه رازی بن و داوای له‌سێداره‌دانی تاونبارانیان ده‌كرد''.
ئه‌مڕۆ 15-9-2019 دادگای سلێمانی سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ تاوانبارێك و هه‌روه‌ها سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه ده‌ركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌سوكاری راوێژ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگایان ره‌تكرده‌وه‌و داوایان كرد تاوانباران له‌سێداره بدرێن.
رۆژی 30-4-2019 له لایه‌ن دوو هاوڕێیه‌وه راوێژ ساڵح كوژراو پۆلیسی سلێمانیش له‌دوای رووداوه‌كه ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی راگه‌یاندو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ''له‌به‌ر مۆبایله گرانبه‌هاكه‌ی راوێژ له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه كوژراوه''.