2019-09-15   795     
کۆبوونەوەی دەستەی سەرژمێری گشتی عێراق بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و بڕیاردرا سەرژمێرییەکە لە وادەی خۆیدا له ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
ئاوێنه: وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ''بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارە تەکنیکیەکان کۆبووینەوە، تاکو بتوانین لە وادەی دیاریکراو سەرژمێری ئەنجام بدەین''.
وه‌زیری پلاندان واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دیاریكرد کە مانگی 10ی ساڵی 2020 دەبێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، تێبینی هەموو پێکهاتەکان بە هەند وەردەگرین و رەچاوی مافی هەموو پێکهاتەکان دەکەین.
وتیشی، تێبینییه‌كانی كورد و پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی دیكه‌ی به هه‌ند وه‌رده‌گرین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌چاوی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كرێت.