سلێمانی: دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر ماددەی جوانكاری و خاوێنكردنەوەدا دەگیرێت
  2019-09-16       410       
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر ماددەی جوانكاری و خاوێنكردنەوەدا گرت و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبرا.

ئاوێنه‌: قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی ''لەلایەن لیژنەی سەرتاشخانەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و لە فرۆشگای تاهیر، لە شەقامی كاوەی شاری سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر شامپۆ و جوانكاری خانماندا گیراوە كەسەرجەمیان ماوەیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنانیان نین‌''.

هەروەها هاتووە ''دەست بەسەر‌ (917 بۆیاخی قژ، 64 شامپۆی قژ، 306 كرێم، 75 حەمام زەیت) جوانكاری خانماندا گیراوە كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ولەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان سەرجەمیان لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە''.

به‌مه‌به‌ستی پاپه‌ندكردنیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (36) لیژنه‌ی بۆ چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان دروستكردووه‌‌، لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌كان كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی سه‌رتاشخانه‌ و ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات ماده‌كانی جوانكاری و ده‌فرۆشن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×