راستکردنەوەیەک بۆ رونکردنەوەیەکی "عەلی عەونی"
  2019-09-16       3084       

عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رونکردنەوەیەکی سەبارەت بەهەواڵێکی ئاوێنە بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت "رۆژنامەی (ئاوێنە) کە لە سلێمانی دەردەچێت ، لەبارەی چوونی شاندی یەکێتی نیشتمانی بۆ بەغدا، بە ناوی منەوە لێدوانێکیان بڵاو کردووە.من بە ھیچ شێوەیەک بۆ رۆژنامەی ئاوێنە لێدوانم نەداوە.".


ئەم رونکردنەوەی "عەلی عەونی" پێویستی بەرونکردنەوەو بەراستکردنەوەشە:


یەکەم، دیارە بەڕێزیان بێ ئاگان لەوەی ئاوێنە دو ساڵ زیاترە رۆژنامەکەی راگرتوەو ئێستا ئاوینە رۆژنامە نییە تا لەسلێمانی دەربچێ‌‌و بەناوی عەلی عەونی-یەوە هەوال بڵاوبکاتەوە.


دوەم، ئەوەی تۆزقاڵێک سەری لەکاری رۆژنامەنوسی دەربچێ ئەزانێ ئاوێنە ئەم لێدوانەی بەناوی خۆیەوە بلاونەکردوەتەوەو بەئاشکرا دەلێ لەسایتێکی سەر بەحیزبەکەی خۆتانەوە وەرگیراوە، ئەگەر درۆیە ئەوا ئەو سایتە بەدرۆ بخەنەوە کە هەوالەکەی یەکەمجار بڵاوکردەوە، نەک ئەوەی بەوان نەوێری‌و بەئاوێنە فێر بی رقی خۆتی بەسەردا بڕێژی.


ئاوێنە

https://www.awene.com/detail?article=10955

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×