نەوەی نوێ داوای‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم ده‌كات
  2019-09-17       925       
جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوا ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ئه‌نجامبدرێت‌و كۆمسیۆنی‌ عێراقیش سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكات.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی‌ جوڵانه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، "هاوکاتی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەعێراقدا، دەرفەتێکی‌ گونجاوە هەمان هەڵبژاردن لەپارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستانیشدا ئەنجامبدرێت‌و حکومەتی‌ خۆجێی‌ پارێزگاکان نوێبکرێنەوە".

نه‌وه‌ی‌ نوێ داوا ده‌كات كه‌ رێگە بدرێت کۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێڕاق سەرپەرشتیی‌ هەڵبژاردنەکە بکات، بەمەش تێچوی‌ هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە ئەستۆی‌ حکومەتی‌ عێراق‌و دەرفەت نامێنێت حکومەتی هەرێمی‌ کوردستان بەبیانووی‌ هەبونی‌ قەیرانی‌ دارایی‌ باس لەبودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکان بکات‌و یاریی‌ بەدەنگ‌و چارەنوس‌و ئیرادەی‌ خەڵکەوە بکات.

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌:

راگەیەنراوێک لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ-وە

لەگەڵ خراپی‌ دۆخی‌ ئەمنیی‌ لەساڵی‌ 2005ەوە تائێستا، هەموو چوار ساڵ جارێک و لەوادەی‌ خۆیدا، لەسەرجەم پارێزگاکانی‌ عێراق جگە لەهەرێمی‌ کوردستان هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و بۆ هەموو خولێک حکومەتی‌ خۆجێی‌ پارێزگاکان نوێکراوەتەوە، بەڵام لەو وادەیەوە تائێستا لەهەرێمی‌ کوردستان تەنها دووجار هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان ئەنجامدراوە و ئێستاش پارتیی و یەکێتیی لە ترسی هەڵبژاردن و چوونەوە بەردەم خەڵک جارێکی‌ تر هەڵبژاردنەکەیان بۆ وادەیەکی‌ نادیار دواخستووە و یاسای‌ ئەنجومەنەکەشیان لەبەرژەوەندیی‌ خۆیان و بۆ دانانی‌ کەسانی‌ حیزبیی‌ بەپارێزگاری‌ شارەکان هەمووار کردەوە.

جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ پێیوایە هاوکاتی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەعێراقدا، دەرفەتێکی‌ گونجاوە هەمان هەڵبژاردن لەپارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستانیشدا ئەنجام بدرێت و حکومەتی‌ خۆجێی‌ پارێزگاکان نوێبکرێنەوە و هاوکاری‌ خەڵک بن لەپێشکەشکردنی‌ باشتریین خزمەتگوزارییدا و کۆتایی‌ بەناشەرعییبوونی‌ وادەی‌ مانەوەی‌ ئەنجومەنی‌ ئێستاو پارێزگارەکان بهێنن.

جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ داوا دەکات هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی عێراقدا، هەمان هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجام بدرێت و رێگەش بدرێت کۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێڕاق سەرپەرشتیی‌ هەڵبژاردنەکە بکات، بەمەش تێچووی‌ هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە ئەستۆی‌ حکومەتی‌ عێراق و دەرفەت نامێنێت حکومەتی هەرێمی‌ کوردستان بەبیانووی‌ هەبوونی‌ قەیرانی‌ دارایی‌ باس لە بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکان بکات و یاریی‌ بەدەنگ و چارەنووس و ئیرادەی‌ خەڵکەوە بکات.

جگە لەوەش پێمانوایە ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەگەڵ پارێزگاکانی‌ تری‌ عێراقدا، کێشەی‌ پێکهێنانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجەش چارەسەر دەکات و چیدی‌ خەڵکی‌ خۆشەویستی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە لەچاوەڕوانیی‌ پێکنەهاتن و رازی‌ نەبوونی‌ پارتیی‌ و یەکێتییدا نابن بۆ ئەوەی‌ پارێزگاکەیان ببێتە خاوەنی‌ حکومەتی‌ خۆجێی‌ خۆیی‌ و دەستبکات بەکارکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی‌ پارێزگاکە و بەوەش رۆحی‌ شەهیدانی‌ ئەو پارێزگایە ئاسوودە بکات.

جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ ٢٠١٩/٩/١٧
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×