2019-09-19   787     
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا زیاتر له 800 په‌نابه‌ری کوردی هه‌رێمی کوردستانی له ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری شاری "دۆن کیرک"ی فه‌ڕه‌نسا ده‌رکردووه و ئه‌و کاره‌شیان به‌پێی حوکمێکی دادگا له‌باره‌ی پێوستی ده‌رکردنی په‌نابه‌ران له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام داوه.
ئاوێنه: زیاتر له 800 ئاواره‌ی بیانی که زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانن، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری "دۆن کیرک"ی فه‌ڕه‌نساوه له شوێنێکی ڕاهێنان ده‌رکران. مانگی دیسێمبێری ڕابردوو شاره‌وانی ناوچه‌ی گراند سینسی ئه‌و شاره ڕێگه‌ی دابوو ئه‌و که‌سانه که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له ده‌وروبه‌ری شاره‌که ده‌رکرابوون بچنه ئه‌و شوێنه ڕاهێنانه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان له سه‌رمای زستاندا پارێزراو بن.
ژماره‌یه‌کی زۆر له په‌نابه‌رانی بیانی له‌وان کورده گه‌نجه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ناو شوێنه‌که خێوه‌تیان هه‌ڵداوه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رفه‌تێکی گونجاو‌دا به‌ره‌و به‌ریتانیا بچن به‌ڵام شاره‌وانی مۆڵه‌تی دادگای بۆ داخستنی ئه‌و که‌مپه کاتییه وه‌رگرت. ئه‌م حوکمه‌ش به بۆنه‌ی سکاڵای دانیشتوانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌و گه‌ڕه‌که ده‌رکراوه به تۆمه‌تی هه‌بوونی قاچاخچییانی مرۆڤ، پێکدادانی توندئاژۆیانه و که‌ڵه‌که‌بوونی زبڵ له‌و شوێنه‌دا.
کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی به پاسێک بۆ شوێنێکی دیکه گواستۆته‌وه. پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ساڵی ڕابردووش په‌نابه‌رانی بیانی له‌وان کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستانی له که‌مپێکی دیکه له‌و شاره ده‌رکردبوو. به وته‌ی پۆلیس، 811 که‌س له‌وان 506 په‌نابه‌ری گه‌نج له که‌مپی کاتی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌رکراون.
له ساڵانی ڕابردوودا ناوچه‌ی گراند سینسی فه‌ڕه‌نسا بۆته شوێنێک بۆ نیشته‌جێبوونی په‌نابه‌رانی کوردی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌وان ئه‌و ناوچه‌یه به مه‌به‌ستی چوون به‌ره‌و به‌ریتانیا به گونجاو ده‌زانن.