وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، ''ئه‌و رێگرییه‌ی له‌مەحمود سەنگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیمان كراوه كه بچێته هه‌ولێره جێی قبوڵ نیه''.
ئاوێنە: له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی رێگریكردن له مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبەکەیان كه بچێته هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند ''ئه‌و كاره به‌كارێكی دوور له‌نه‌ریتی پێكه‌وه ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین و جێی قبوڵ نیه''.
وتیشی ''پێویسته لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵوێستایان هه‌بێت و رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر بۆ خۆی قۆرخ بكات، چونكه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌و هی هه‌موانه''.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه ''قبولێ ناكەین هەولێر قۆرخ بكرێت''.