مەسرور بارزانی،
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیوادارن لەگەڵ بەغدا بگەنە چارەسەری بنەڕەتی بۆ
تەواوی پرسە ناكۆكان و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو هه‌رێمێكی چه‌سپاوی ده‌ستوریی بێت.
ئاوێنە: بەپێی
راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی ئه‌یلولی 2019، له په‌راوێزی
ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچوانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا،
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خۆشحاڵی خۆی به بانگهێشتی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن
له ئاهه‌نگه‌كه ده‌ربڕی و وتی"بینینی دۆستانمان له هه‌رێمی كوردستان به
ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانین، هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌م كاتێك ده‌بینم هه‌رێمی كوردستان
له زۆربه‌ی بواره‌كان پێشده‌كه‌وێت".
حه‌لبوسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای به باش وه‌سف كرد و وتی"خوازیارین بگه‌ینه
زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌كیش
رازی نین زیان به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بگات، ئه‌وه‌ش بنه‌مایه‌كه‌و پێیه‌وه
پابه‌ندین".
حه‌لبوسی ئاماژه‌ی
به هه‌ندێك لێدوانی جیاواز كرد كه له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراون و رایگه‌یاند،
ئه‌و لێدوانانە گوزارشت له هه‌ڵوێستی فه‌رمی به‌غدا ناكه‌ن و دوپاتیشی كرده‌وه،
هیچ هه‌ڵوێستێکی سیاسی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نییه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان وتی"ھیوادارین بگەینە چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌واوی
پرسه ناكۆكه‌كان و ئاماده‌ین ته‌واوی كێشه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكه‌ین
و سه‌ركه‌وتنی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی هه‌مو عێراقە، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه ناكۆكه‌كانیش
له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواندایه".
سه‌رۆك وه‌زیران
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان،
وه‌كو هه‌رێمێكی چه‌سپاوی ده‌ستوری بێت، دوپاتیشی له گرنگی هاوكاری ئه‌منی نێوان
هه‌ردولا كرده‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش، كه تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ن
له هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵات.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا،
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هه‌ماهه‌نگی باشی نێوان هێزه عێراقییه‌كان
و هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه، بۆ له‌ناوبردنی پێگه‌كانی داعش كه له هه‌ندێك ناوچه‌دا
ماون.