ترەمپ: گەورەترین سزامان بەسەر ئێراندا سەپاند
  2019-09-20       1040       
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ ئەمەریکا گەورەترین سزای لەمێژوی خۆیدا بەسەر بانکی نیشتیمانی ئێرانیدا سەپاندوە.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی، بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەمەریکا گەورەترین سزای لەمێژوی خۆیدا بەسەر بانکی نیشتیمانی ئێرانیدا سەپاندوە.

سەبارەت بەئەگەری بژاردەی سەربازیی له‌دژی ئێران، ترەمپ وتی، ئەمەریکا هەمو کات ئامادەیە. لەئێستادا دەتوانن هێرش بکەنەسەر 15 شوێنی‌ جیاوازی‌ ئێران، بەبێ ئەوەی‌ ئەماژە بەو شوێنانە بدات.

سزا نوێكانی‌ ئه‌مریكا دژی‌ ئێران پاش هێرشه‌كانی‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ سعویه‌ دێت له‌هه‌فته‌ی‌ رابردودا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×