یه‌كێتی‌: كه‌سانی‌ گێره‌شێوێن له‌هه‌ولێر ته‌قه‌یان له‌دو كۆمیته‌ی‌ یه‌كێتی‌ كرد
  2019-09-20       1737       
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتی ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ لەلایەن چەند کەسێکی‌ "گێره‌شێوێنەوە" تەقە لەھەردو بارەگای کۆمیتەی ٤ و ٥ی یەکێتی کراوە.

ئاوێنه‌: حاجی مەسیفی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتی به‌میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگەیاندووه‌، كاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی‌، لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە لەھەردو بارەگای کۆمیتەی ٤ و ٥ی یەکێتی کراوە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ھەردو بارەگاکە لەیەک بینادان‌و چەند فیشەکێک بەر بارەگاکە کەتووەو "خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبووە".

حاجی مەسیفی دەڵێت، "ئەو تەقانەی کراون مەدروس نەبون‌و لەلایەن کەسانی گێرەشێوێنەوە کراوەو لەئێستادا ھێزەکانی پۆلیس‌و ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌-یش، ته‌قه‌ له‌باره‌گای‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌ كرا له‌شاری‌ سلێمانی‌‌و زیانی‌ گیانی‌ به‌دواوه‌ نه‌بو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×