دیاله، 2019، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی نه‌سر بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان فۆتۆ: راگه‌یاندنی هێزه عیراقییه‌كان
له سوتانی كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵدا له خانه‌قین، نزیكه‌ی 60 گامێش
و مه‌ڕ له‌ناوچون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه بۆ گوندێكی ناوچه‌ی "گڵه‌ی".
ئاوێنە: له سنوری قه‌زای خانه‌قین، ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا دو
روداوی جیاوازی هێرشی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه تۆماركراون، كه به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی
و ماددی به‌ر خه‌ڵك كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای عیراق كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك
ناو)ی وت "شه‌وی رابردو، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه پێده‌چێت داعش بن، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته
سه‌ر گوندی عه‌لی سه‌باهی له ناوچه‌ی گڵه‌ی له خانه‌قین".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه "له‌و هێرشه‌دا،
چەکدارەکان شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵیان سوتاندوە، نزیكه‌ی 60 گامێش و سەر مەڕیان لە
ناوبردوە، بەڵام ھیچ هاوڵاتییه‌ك زیانی پێنه‌گه‌یشتوه له روداوه‌كه‌دا."
ئه‌و گونده‌ی هێرشیكراوه‌ته سه‌ری، نزیكه له پردی حەلوان لە نزیک چەمی
روباری ئەڵوەن، پێشتریش چەند جارێک بۆته ئامانجی چه‌كدارانی نه‌ناسراو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، روداوه‌كانی
ئه‌یلول كه‌میكردوه به‌راورد به مانگی پێش‌و، كه چه‌ندین روداوی تێدا تۆماركرا.
هه‌ر دوێنێ هه‌ینی 20ی ئه‌یلول، له ناوچه‌ی شێخ باوە لە باکوری ناحیەی جەلەولا
له خانه‌قین، دو بۆمبی چێنراو تەقییەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی ناحیه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دو
بۆمبه لە گێڵگە کشتوکاڵییەکانی شێخ باوە لە نزیک گوندی ئیسڵاح ته‌قیونه‌ته‌وه به
تراكتۆری جوتیاراندا و به‌هۆیه‌وه دو جوتیار برینداربون".
له مانگی رابردودا، ده‌یان روداو له هێرشی چه‌كداریی و بۆردومان و ته‌قینه‌وه
له سنوری خانه‌قین رویاندا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون،
ئه‌وه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی هێزه عیراقییه‌كان هات له پارێزگای دیاله.
له دوای 2003وه دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه بو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی
ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.