دەرھێنه‌ری فیلمی خوشکانی جەنگ: فیلمەكه‌مان بۆ دەمارگیرەکان دروستنەکردووە
  2019-10-01       1572       
کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییه‌كه‌

له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ نیگه‌رانی‌‌و توڕی‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا به‌رامبه‌ر فیلمه‌كه‌، کارۆلین فۆورێست، ڕۆژنامەنوس‌و دەرھێنەری‌
فیلمی (خوشکانی جەنگ)، ده‌ڵێت، ئه‌و فیلمەكه‌ی‌ بۆ دەمارگیرەکان دروستنەکردووە.

ئاوێنه‌: فیلمی خوشکانی جەنگ، باس لەخەبات‌و بەرخۆدانی شەڕڤانانی یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ ژنان -یەپەژە- دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌سەرەتای چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانیدا نمایش كرا.

بەر لەدەستپێکردنی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی، ستافی فیلمی خوشکانی جەنگ، لەتەلاری ھونەری شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان ئەنجامدا.

کارۆلین فۆورێست، ڕۆژنامەنوس‌و دەرھێنەری‌ فیلمی (خوشکانی جەنگ)، وێڕای‌ ده‌ربڕینی‌ دڵخۆشیی خۆی بەئامادەبونی لەفێستیڤاڵه‌كه‌، له‌باره‌ی‌ ناوه‌رۆكی‌ فیلمه‌كه‌یه‌وه‌ وتی‌، "ناوەڕۆکی فیلمەکە باسی کچێکی ئێزدی دەکات کە لەچنگی داعش هەڵاتووە، دواتر چووەتە نێو هێزێکی سەربازی -یه‌په‌ژه‌- ‌و لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان شەڕی داعش دەکات، بۆ من گرنگ بو پیشانی جیهانی بدەم کوردەکان به‌گشتی‌و ژنی کورد بەتایبەتی لەبری هەمو جیهان لەهێڵەکانی پێشەوە بەشێوەیەکی راستەقینە شەڕی تیرۆتیستانی داعش دەکەن".

له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ نیگه‌رانی‌‌و توڕی‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا به‌رامبه‌ر فیلمه‌كه‌، کارۆلین فۆورێست رایگه‌یاند، "ئێمە ئەم فیلمەمان بۆ دەمارگیرەکان دروستنەکردووە، ئەم فیلمەمان دروستکردووە بۆئەوەی وەک ئاھەنگگێڕانێک بێت بۆ ژنانی شەڕڤان."

فیلمەکە پێشتر لەمیسر نمایشکراوەو دەرھێنەری فیلمەکەش ئاماژە بەوە دەکات، ھەوڵدەدات فیلمەکە بباتە فستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم لەئەمریکاو ئەڵمانیا.

بەدروشمی‌ "شێرپەنجەی‌ زەوی‌"، کاتژمێر 6ی ئێوارەی‌ ئێوارەی ئەمڕۆ فێستیڤاڵی‌ نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی ده‌سیبه‌كاره‌كانی كردو بريارة ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بێت، لەماوەی ئەو ڕۆژانەدا 134 فیلم کە ده‌رهێنه‌ره‌کانی لە 78 وڵاتی جیهانەوە هاتون نمایشدەکرێت.

زۆرترین بینراو
هۆکاری خێرابڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دۆزرایەوە
خالید ره‌نجده‌ر: نیگه‌رانین مامۆستا كرێكار ڕاده‌ستی‌ ئه‌رده‌ن یان عێراق یان ئه‌مریكا كرابێته‌وه‌
رێژه‌ی مردن، باش و خراپی سیستمی ته‌ندروستی ده‌ره‌خات
"حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازه‌ له‌مه‌ودوا 45 - 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكات"
په‌رله‌مانتارێك بۆ به‌شیر حه‌داد: بەرنوێژیکردنی کۆمەڵگه‌ بەو شێوەیەی جەنابت، لای خوا قبوڵ نییە
هه‌شت په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌به‌غدا هۆشداری‌ ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌
وه‌زیری‌ ناوخۆ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بێت
وەزارەتی تەندروستی: 8 توشبوی نوێی‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌سلێمانی‌‌و دهۆك تۆماركرا
وه‌زیری‌ ناوخۆ: بڕیارماندا قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆ تا 10 رۆژی‌ دیكه‌ درێژبكه‌ینه‌وه‌
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوو خزمەتگوزاری نوێی راگەیاند
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×