رۆیتەرز: ئەمڕۆ پێنج كەس لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا كوژراون
  2019-10-05       512       

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، لە بەغدا دوای دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان، پێنج كەس لەمیانی پێكداهەڵپژاردنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا كوژراون.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەكی پۆلیس و چەند سەرچاوەیەكی پزیشكییەوە رایگەیاندوە، ئەمڕۆ شەممە، پێنج كەس لەمیانی پێكداهەڵپژانی نوێی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا كوژراون كاتێك خۆپیشاندەران ویستویانە بەرەو گۆڕەپانە دیارەكانی بەغدا جوڵە بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ ، لەبەغدا پایتەخت خۆپیشاندان دەستی پێكردەوەو سەدان خۆپیشاندەر لەچەند ناوچەیەكی مەدینە سەدر و شەقامی فەلەستینی بەغدا كۆبونەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ جوڵان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر.

بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعێراق، لە خۆپیشاندانەكاندا 93 كەس كوژراون و نزیكەی چوار هەزار كەسیش بریندار بون.

رۆژی سێشەممەی رابردو خۆپیشاندان لە بەغدا دژ بە نەبونی كارو خزمەتگوزاری و گەندەڵی دەستی پێكرد و بەخێرایی چەند شارێكی دیكەی عێراقی گرتەوە بەتایبەت لە باشوری عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×