"بڕیارەکانی حکومەتی عێراق پەلەپەلیان پێوە دیارە، بەڵام بەمانای ئەوە نیبە نەتوانێت جێبەجێیان بکات"
  2019-10-06       945       

ئەمین بەکر، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق وەک قۆناغی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران، دەڵێت"ئەگەرچی ئەم بڕیارانە مۆرکی دارایی و پەلەپەلی زۆریان پێوەدیارە بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە حکومەت نەتوانێت جێبەجێیان بکات."

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە کەناڵی عێراقیە کە کەناڵێکی فەرمی حکومەتی عێراقە، بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران کە درەنگانی شەوی رابردو ئەنجامدرا حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە 17 خاڵ قۆناغی یەکەمی داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکرێت.

بەپێی خاڵی سێیەمی ئەو بڕیارانە لەماوەیەک کە چوار هەفتە تێپەڕنەکات پێویستە حکومەتی عێراقی 17 هەزار یەکەی نیشتەجێبون تەواو بکات و ڕادەستی کەسانی کەمدەرامەتی بکات، جگە لەوەی پارچە زەوی دابەش دەکرێت بەپێی بڕیارەکان.

ئەمین بەكر، لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا لەبارەی ئەو بڕیارانەوە وتی"دەخوازین حکومەتی عێراق هەڵە نەکات بەشێوەی ئاسۆیی ئەو کارانە بکات، بەڵکو وەک ئەوەی لەدنیادا هەیە دەتوانێت لەڕێگای کۆمپانیاکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بونەوە لەسەر ئيو زەوییانە یەکەی نیشتەجێبون دروست بکات."

بەبڕوای ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی ئەگەر بڕیارەکانی حکومەتی عێراق ببنە هۆی کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکانیش  ئەوا بەشێوەیەکی کاتی دەبێت.

وتیشی"لەگەڵ ئەوەی کێشەی متمانەی هاوڵاتی لە عێراقدا بە حکومەت هەیە، بەڵام هیچ ڕێگایەک لەبەردەم خۆپیشاندەران نییە جگە لە چاوەڕێکردنی ئەو بڕیارانە چونکە توندوتیژی زۆر بەکارهاتوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×