وتەبێژی
هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) رایگەیاند، لێدوانەكانی ئەمڕۆی كۆشكی سپی
ئەمریكا لەبارەی دەستوەردان ناكەن بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر باكوری
سوریا، لێدانی خەنجەر بو لە پشتە لە هێزەكانمان.
ئاوێنە: كینۆ
جوبریل، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆندا
رایگەیاند، پێشتر لەلایەن ئەمریكاوە دڵنیاییان دراوەتێ كە رێگەنادەن توركیا هیچ
ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بكاتە سەر ناوچەكە.
جەختیشی كردۆتەوە كە هێزەكانی سوریای
دیموكرات بەتەواوەتی پابەندبون بە رێككەوتنی "میكانیزمی ئەمنی" نێوان
توركیاو ئەمریكاوە بۆ ناوچە سنورییەكان كە ئەمریكا زامنكەری بو.
وتوشیەتی"بەڵام لێدوانەكانی سەرلەبەیانی
ئەمڕۆی ئەمریكا چاوەڕوان نەكراو بون دەتوانین بڵێین لێدانی خەنجەر بو لە پشتوە لە
هێزەكانی سوریای دیموكرات."
شەوی ڕابردو کۆشکی
سپـی دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب
ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ
لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد. بەمزوانە
تورکیا بەرەوپـێشەوە هەنگاو دەنێت لە پلانە لە مێژینەکەی بۆ باکوری سوریا. هێزەکانی
ئەمەریکا پشتیوانی یان بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە ناکەن، هێزەکانی ئەمەریکا لە پاش ئەوەی
خەلافەتی داعشیان نەهێشت، چیتر لەو ناوچەیە نابن."