دو زانای ئەمریکی‌و بەریتانیەك بونە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری پزیشکیی
  2019-10-08       785       
راگه‌یاندنی‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵ بۆ ساڵی‌ 2019

هه‌ردو زانای ئەمریکی (ویلیام کایلین‌و گریك سیمێنزا)و زانای بەریتانی (پیتەر ڕاتکلیف) بونە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی‌ ٢٠١٩ له‌بواری پزیشکییدا.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ دەستەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ لەپەیمانگای کارۆلینسکا، خەڵاتی نۆبڵ له‌بواری پزیشکییدا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەخشراوەتە هەریەك لەزانایانی ئەمریکی (ویلیام کایلین‌و گریك سیمێنزا) زانای بەریتانی (پیتەر ڕاتکلیف) لەئەنجامی دۆزینەوەکانیان لەبواری چۆنیەتی هەستکردن‌و خۆگونجاندنی خانەکانی لەشی مرۆڤ لەگەڵ بونی ئۆکسجین‌و تێگەیشتنی تەواو لەپێویستی ئۆکسجین بۆ کارکردنی خانەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×