2019-10-09   1863     
هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یێندراوێکیان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر سووریا بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: به توندی ئیدانه‌ی هه‌ر هێرشێک ده‌که‌ین بۆ سه‌ر سووریا و هێرشه‌کانی تورکیاش قبووڵ ناکه‌ین.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9-10-2019 هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یێندراوێکیان له‌باره‌ی دۆخی سووریا بڵاو کرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌وان به گیان و ڕۆح به‌رگریی له ناوچه‌کانیان ده‌که‌ن و ناهێڵن تورکیا هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌کانی سووریا.
لە یەکەم کاردانەوە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رابگەیەنێت.
ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە لە ئەژماری خۆی لە توویتەر دەڵێت، بە بیروباوەڕێکی باشەوە بەشداریمان لە رێککەوتنی ناوچەی ئارام کرد لەنێوان ئەمریکا و تورکیا، بەڵام ئەو رێککەوتنە ئێمەی بێ بەرگری هێشتەوە.
هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێ‌تاوان بووەستێت.
له ڕاگه‌یێندراوێکی فه‌رمانده‌ییی گشتیی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌کانی حه‌سه‌که‌شدا هاتووه: "تورکیا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه خاک له به‌رده‌م چه‌ته‌کانی داعش بکاته‌وه وه‌ک چۆن له به‌رده‌م گرووپه چه‌ته‌کانی دیکه‌ی کردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یێک له شێوه‌کان هێرشی تورکیا و هێزه پشتیوانه‌کانیان قبووڵ ناکه‌ین، جیهان هه‌موو ده‌زانێت ئامانجی تورکیا له هێرشکردنه سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا چییه".
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمانده‌ییی گشتیی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌کانی حه‌سه‌که؛
ڕاگه‌یێندراوێک بۆ ڕای گشتی
گه‌لی سووریا له ساڵی 2011ه‌وه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێکی سه‌خت و دژواره له‌لایه‌ن ژماره‌یێک گرووپی به‌کرێگیراو له‌ژێر ناوی جیا بووه‌وه و کاری دڕندانه‌یان به‌رامبه‌ر پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی سووریا ئه‌نجام دا، ئه‌و گرووپانه هێرشیان کرده سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی سووریا به بێ جیاکاری چینی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.
هاوکات ئه‌و گرووپه به‌کرێگیراوانه و داعش له نێوان ساڵه‌کانی 2011 تاوه‌کوو 2014 به ده‌یان شار و ناوچه و گوندیان داگیر کرد و له ئه‌نجامی ئه‌و داگیرکارییه به سه‌دان هه‌زار که‌س له نیشتمانی خۆیان کۆچبه‌ر بوون، ئه‌مه‌ش وای له گه‌نجانی کۆمه‌ڵگه‌ی سووریا به کوڕ و کچه‌وه کرد بڕیاری پارێزگاری له نیشتمان و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان بده‌ن دژی ئه‌و به‌ربه‌ریه‌ی که وێنه‌ی نه‌بوو له مێژوودا به‌بێ پشتبه‌ستن به هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر ناوی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی درا که ئه‌و بڕیاره مێژووییه به باوه‌ڕ و جه‌ساره‌ت و هیوای گه‌لان بینرا.
ئێمه وه‌کوو هێزه‌کانی پاراستن له ته‌واوی گه‌لی سووریا وه‌کوو هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی له هه‌رێمه‌که ده‌ژین، به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشانه‌مان دایه‌وه که شه‌ڕی پاراستنی ڕه‌وا بوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێمه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گرووپه چه‌تانه ئه‌نجاممان دا له‌سه‌ر بنه‌مای مافی خۆپاراستن بوو، شه‌ڕڤانانی ئێمه له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕدا بڵاوه‌یان پێکرا و ئه‌رکی خۆیان جێبه‌جێ کرد.
گه‌لی ئێمه بێ دوو دڵی ڕۆڵه‌کانیان وه‌کوو دیاری نارده ڕیزی شۆڕش، ئێمه‌ش به هه‌زاران شه‌هید و بریندرامان دا له‌سه‌ر بنه‌مای مافی خۆپاراستن، ئه‌مه‌ش به که‌رامت و سه‌رکه‌وتن بوو بۆ هه‌موو گه‌لی سووریا.
له‌و کاته‌وه‌ی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڕیاریان داوه به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به چه‌ندین شێوه هێرشمان بکاته سه‌ر، به ده‌یان جار ئه‌وه به به‌ڵگه و وێنه و دۆکیۆمێنت سه‌لمێنراوه که تورکیا هاوکاری چه‌ته‌کانی داعشی کردووه به کادر و چه‌ک و پێداویستی لۆجیستی.
دوای ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش شکستی هێنا، ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ژێر ناو و بیانووی جیاواز هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه له‌وانه هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و داگیرکردنی چه‌ندین ناوچه‌ی سووریا. تورکیا سووره له‌سه‌ر قووڵکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی سووریا و ئامانجیشی تێکدانی ڕه‌وشه‌که‌یه و بووه‌ته دوژمنی گه‌لی کورد و ته‌واوی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
تورکیا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه خاک له به‌رده‌م چه‌ته‌کانی داعش بکاته‌وه وه‌ک چۆن له به‌رده‌م گرووپه چه‌ته‌کانی دیکه‌ی کردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یێک له شێوه‌کان هێرشی تورکیا و هێزه پشتیوانه‌کانیان قبووڵ ناکه‌ین، جیهان هه‌موو ده‌زانێت ئامانجی تورکیا له هێرشکردنه سه‌ر باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا چییه.
هه‌ر بۆیه داوا له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و دامه‌زراوه دیموکراتییه‌کان و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین پێویسته هه‌ڵوێستێکی دژیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هێرشی تورکیا و ناکرێت ده‌سته‌وه‌ستان بن به‌رامبه‌ر هێرشی تورکیا به‌مه‌ش ده‌بنه پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایش قسه‌ی خۆمان بۆ هه‌موو جیهان دووباره ده‌که‌ینه‌وه که ئێمه ده‌وڵه‌تی تورکیا ناکه‌ینه ئامانج به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕژد و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشمان بکاته سه‌ر و خاکمان داگیر بکات، ئێمه تا دوایین سات به‌رگری له خۆمان ده‌که‌ین و ئاماده‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێکین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌ڵێن گه‌لی ئێمه له ڕابردوودا چه‌ندین قوربانی داوه و ئه‌مڕۆش به شێوه‌یێکی گیانبخشانه ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی هێرشی تورکیا بداته‌وه و داواش له سه‌رجه‌م بیر و بۆچوونه جیاوازه‌کان ده‌که‌ین یه‌کڕیز بین له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا و ده‌نگمان له به‌رامبه‌ریان به‌رز بکه‌ینه‌وه.
ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتیی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر شانی گه‌نجه‌کانمان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێمه بڕوامان وایه گه‌نجه‌کانمان هه‌ڵوێستێکی شۆڕشگێڕانه‌یان ده‌بێت و به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری ده‌چن و به گیانێکی شۆڕشگێڕانه ده‌جه‌نگن.
فه‌رمانده‌ییی گشتیی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌کانی حه‌سه‌که