2019-10-09   793     
تورکیا دەستی کردووە بە گواستنە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ئەو وڵاتە بەرەو بنکەی ئاسمانیی ژمارە 8ی سوپای تورکیا لە دیاربەکر؛ ئەوەش بە مەبەستی بەشداری پێکردنیان لە ئوپەراسیۆنی خۆرهەڵات فورات کە ناوی "کانیی ئاشتی"ی لێناوە.
ئاوێنه: سوپای تورکیا لە درێژەی جووڵە سەربازییەکانیدا ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و دەستی کردووە بە گواستنەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەرەو بنکە ئاسمانیی ژمارە 8ی دیاربەکر نیازیەتی لە ئوپەراسیۆنی ئاسمانیدا بەشدارییان پێبکات بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی تورکیا بڵاویان کردۆتەوە سەنتەری فەرماندەیی بنکەی ژمارە 8ی کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو و وا دەدەکەوێت ئەو بنکەیەی دیاربەکر وەک بنکەی سەرەکیی هێرشە ئاسمانییەکان بەکار بهێنرێت.