2019-10-10   1537     
هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له به‌یاننامه‌یێکدا هێرشی سوپای تورکیایان بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات و باکووری سووریا ئیدانه کرد.
ئاوێنه: په‌روین بۆڵدان و سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یێکیان له‌ژێر ناوی "دژی جه‌نگ له‌گه‌ڵ کوردستانی سووریا یه‌کده‌نگ بن؛ ئێمه سه‌رده‌که‌وین" خوێندنه‌وه و ڕه‌خنه‌یان له ئۆپه‌راسیۆنی کانیی ئاشتیی تورکیا گرت و ڕایان‌گه‌یاند: "ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پارتی داد و گه‌شه(AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان پێشێل کرد و له‌به‌ر چاوی جیهان هێرشێکی داگیرکه‌رانه‌یان بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ست پێ‌کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م هێرشانه هه‌روا که ده‌ستکه‌وت و پێگه‌ی کوردی سووریا ده‌کاته ئامانج، پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی دیموکراسی له تورکیاش ده‌کاته ئامانج. به توندی ئه‌م هێرشانه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین. ئه‌م هێرشه که ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی بۆ ئاینده‌ی سیاسیی خۆی ده‌ستی پێکردووه هاوکات له ناو سنووره‌کانی تورکیا خه‌ڵکی تورک، لایه‌نه دیموکراته‌کان و ڕۆحییه‌تی به‌رخۆدانیشی کردۆته ئامانج."
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه: "ئه‌م هێرشه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و پاشماوه سه‌له‌فییه‌کانی داعشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت خه‌ڵکی ئێزدی، سووریانی، تورکمان، ئه‌رمه‌نی، عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌ت عه‌له‌وییه‌کان ده‌کاته ئامانج که به شێوه‌ی ئاشتییانه له کوردستانی سووریادا ده‌ژین. هه‌موو گه‌ل و پێکهاته‌کان له کوردستانی سووریا کراونه‌ته ئامانج. ئه‌و له‌شكركێشی و هێرشه‌ی سوپای توركیا به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پارتێكی سیاسی و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه به‌ڵكوو دژ به گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و دیموكراسییه‌یه كه له ساڵانی ڕابردوو و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه.
ئێمه و لایه‌نه دیموکراتیکه‌کان ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه قبووڵ ناکه‌ین که هیچ ڕه‌هه‌ندێکی یاسایی له‌پشته‌وه نییه. جارێکی‌تر سه‌رجه‌م گه‌لانی خاوه‌ن ویژدان بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی سوپای تورکیا بوه‌ستنه‌وه که به مه‌به‌ستی زیاتربوونی ژیانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی تورکیا ده‌ستی پێکراوه."