2019-10-10   1163     
فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) دواپێشهاتی له‌شکه‌رکێشییه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی کوردستانی سووریا ئاشکرا ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ''شه‌ڕ له هه‌موو ناوچه‌کانی سنووری نێوان تورکیا و سووریا به‌رده‌وامه''.
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ''هێرشه‌کانی سوپای تورکیا له ڕۆژی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێکردووه به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌رێکانی هێرشه‌کان به چڕی ئه‌نجام ده‌بێت و به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری کۆبانێ و قامیشڵۆ و عاموودا و دربسیه و به گشتی هه‌موو سنووری نێوان سووریا و تورکیا په‌ره ده‌ستێنێت''.
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها وتیشی: ''له ئه‌نجامی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا به‌شێکی زۆر له هاووڵاتییانی سڤیل ئاواره و شه‌هید و بریندار بوون که له نێوانیاندا ژن و منداڵیش ده‌بینرێت''.
فه‌رمانده‌ی گشتیی YPJ ئاشکراشی کرد: به هه‌زاران هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبێڵن.
ناوبراو وتیشی: تا ئه‌م کاته هێزی تورکیا نه‌یتوانیوه بێته نێو خاکی باکووری سووریا و به‌وه‌شه‌وه له ناوچه‌ی سه‌رێکانی پێکدادان به‌رده‌وامه و هێزی سه‌ر به تورکیا هه‌وڵ ده‌دات له‌و خاڵه سنوورییه‌وه دزه بکاته نێو خاکی باکووری سووریا.
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا هۆشداریشی دا ئه‌گه‌ر به کرداری هه‌وڵێک بۆ ڕێگری کردن له هێرشه‌کانی سوپای تورکیا نه‌درێت تورکیا به خاکی باکووری سووریا ناوه‌ستێت و له داهاتوودا ده‌ستدڕێژی ده‌کاته سه‌ر خاکی وڵاتانی دیکه‌ش. هه‌روه‌ها که ئه‌مڕۆ عێراق وڵاتێکه که تورکیا داگیری کردووه هه‌روه‌هاش سووریا بۆته وڵاتێک که تورکیا ده‌یهه‌وێت داگیری بکات.
ناوبراو هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ش که دژایه‌تیی هێرشه‌که‌ی تورکیایان کردووه به هه‌ڵوێستێکی به‌هادار ده‌زانێت و ده‌شڵێت: ''پێویسته ئه‌و هه‌ڵوێستانه ببنه بڕیاری کرداری بۆ ڕێگری کردن له هێرشه‌کانی تورکیا''.