ئیلهام ئەحمەد داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كار بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی دژەفڕین لە رۆژئاوا بكەن
  2019-10-10       1085       

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا هەڕەشەیە بۆ سەر یەكپارچەیی خاكی سوریاو ئاكامەكەی دابەشكردنی سوریا دەبێت. داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كاربكەن بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی دژەفڕین و راگرتنی هێرشەكانی توركیا.

ئاوێنە: ئیلهام ئەحمەد، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "ئەلحوڕە" داوای لەكۆمەڵگەی نێودەڵەتی كرد، سنورێك بۆ دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا دابنێن ئەگەر نا ئاكامەكەی كارەسات دەبێت.

ئیلهام ئەحمەد وتیشی"هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا تا ئێستا ئیجابییە، بەڵام هیوادارین بگەنە بڕیارێك لەسەر دروستكردنی ناوچەیەكی دژەفڕین و راگرتنی هێرشە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر ئەو هێڵە سنورییەی كە نزیكەی سێ ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی سوری لێ نیشتەجێن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×