بەرەی توركمانی پشتگیریی له‌ هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
  2019-10-12       3871       

سەرۆ‌كی بەرەی توركمانی ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە دژی رۆژئاوای كوردستان جوڵەیەكی ئەرێنییە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی وڵاتانی ناوچەكە.

ئاوێنه‌: ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی و پەرلەمانتاری عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕى كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیاوە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان نوسیویەتی "ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە دژی رۆژئاوای كوردستان جوڵەیەكی ئەرێنییە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی وڵاتانی ناوچەكە".

هاوكات پشتگیریی حزبەكەشی بۆ هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەردەبڕێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×