"یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران گواستراوەوە بۆ تونێلەكانی ژێر زەوی لە دامەزراوە ئەتۆمییەكان"
  2025-06-27       1081       

پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، بۆ پاراستنی لە هەر هێرشێكی دەرەكی، یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران گواستراوەتەوە بۆ تۆنێلەكانی ژێر زەوی لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی فۆردۆ و ئەسفەهان.

ئاوێنە: سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل كە قسەیان بۆ پێگەی ئەكسیۆس كردوە، ئاشکرایان کردوە، یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران، گواستراوەتەوە بۆ تونێلەکانی ژێر زەوی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان، لە هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی لە هەر هێرشێکی دەرەکی.

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی، لە زاری ئەو بەرپرسانەوە کە ئاگاداری راپۆرتە هەواڵگرییە هەستیارەکانن، بڵاویكردوەتەوە: ئەو دامەزراوانە لە ژێرزەوین، دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە كرداری لە جیهانی دەرەوە پچڕاون، ئەوەش وادەكات قورس بێت بۆ  ئێران بە خێرایی ئەم یۆرانیۆمە بەدەستبهێنێتەوە، یان لە هەر پەرەسەندنێکی ئەتۆمیدا بەکاریبهێنێت.

بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە، بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە هەر هەوڵێکی ئێرانی بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو یۆرانیۆمە ئاشکرا دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×