ئێران كوژرانی زانایەكی دیكەی ئەتۆمیی وڵاتەكەی پشتڕاستكردەوە
  2025-06-27       694       

زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران کوژرانی زانایەکی دیکەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.

 ئاوێنە: زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەندازیار سولەیمانی سولەیمانی، زانایەکی ئەتۆمی و یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.

 پێشتر میدیای ئێران، کوژرانی 12زانای ئەتۆمی لە ئەنجامی جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل پشتڕاستکردبوەوە و بەوەش ژمارەیان گەیشتە 13 کەس.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×