دادگای ئیسرائیل، داوایەكی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بۆ دواخستنی ئامادەبوونی لە دانیشتنی دادگاد ڕەتکردەوە کە ماوەیەکی زۆرە تۆمەتبار دەكرێت، بە چەند دۆسیەیەكی پەیوەست بە گەندەڵییەوە.
ئاوێنە: دادوەرەکانی دادگای ناوەندیی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی لەبارەی داوای نەتەنیاهۆی بۆ دواخستی دانیشتنی دادگایی کردنەکەی لەسەر گەندەڵی، كۆبوونەوە و بڕیاریاندا، “داواکارییەکەی نەتەنیاهۆ، هیچ بنەمایەک و پاساوێکی وردی تێدا نییە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی دانیشتنەکان”.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، داواکاریی نەتانیاهۆ بۆ دواخستنی دادگاییەکەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیسرائیلەوە ڕەت کرایەوە و دەبێت دووشەمەی داهاتوو بچێتە بەردەم دادوەر بۆ وەرگرتنی وتە.
نەتانیاهۆ بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت، كە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ـەوە دەستی پێ کردووە و چەندین جار دادگاییکردنەکەی دواخراوە.
لە یەکێک لە دۆسیەكاندا، نەتانیاهۆ و سارای هاوسەری ڕووبەڕووی تۆمەتی وەرگرتنی دیاری گرانبەهابونەتەوە کە بەهاكەی زیاتر لە ٢٦٠ هەزار دۆلارە، لە کەسانی دەوڵەمەند لە بەرامبەر یارمەتییە سیاسییەکاندا.