دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانی لە مردنێکی ترسناک و زەلیلکەر رزگار کردو رێگەی بەیسرائیل نەدا کە "گەورەترین" هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات، ئەو وتی "رەنگە جارێکیتریش لەئێران بدەمەوە".
ئاوینە: ترەمپ لەسەر پلاتفۆرمی تایبەتی خۆی، تروس سۆشیال رایگەیاند "من ئەو [خامەنەیی]م لەمردنێکی زۆر ترسناک و زەلیلکەرانە ڕزگار کرد، دەبوو بڵێت: 'سوپاس سەرۆک ترامپ!'".
ترامپ نووسیویەتی "بۆچی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەناو 'ڕێبەری باڵا'ی ئەم وڵاتە جەنگاوییە،بە بێئەدەبی و گەمژانە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە شەڕی ئیسرائیلدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە؟، بەو پێیەی دەزانێت لێدوانەکەی درۆیە، کەوا نەبووە؟ وەک پیاوێکی خاوەن باوەڕێکی گەورە، بڕیار نییە درۆ بکات".
ترامپ وتی "لە ڕاستیدا لەکردەوەی کۆتایی شەڕەکەدا داوام لەئیسرائیل کرد گروپێکی زۆر گەورە لە فڕۆکەکان بگەڕێنێتەوە دواوە، کە ڕاستەوخۆ بەرەو تاران دەڕۆیشتن، بەدوای ڕۆژێکی گەورەدا بگەڕێن، ڕەنگە گورزی کۆتایی بێت! کە لە ئەنجامدا وێرانکارییەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە و چەندین ئێرانی دەکوژێت".
جەختی لەوە کردەوە کە "گەورەترین هێرشی شەڕەکە بوو".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کرد کە "نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێ"، ستایشی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی کرد و بە "سەرکەوتوو" وەسف کرد.
ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد و وتی: بەهۆی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە بیر لە بۆردومانکردنی ئێران دەکەمەوە.