عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات ئەگەر رێككەوتنی دەوێت، دەبێت دەستبەرداری "بێڕێزییەكان"ی بەرامبەر بە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بهێنێت.
ئاوێنە: عەباس عراقچی، لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس، وتویەتی"ئەگەر سەرۆككۆمار ترەمپ خوازیاری رێككەوتنە، دەبێت واز لەو تۆنی بێڕێزی و قبوڵنەكراوەی خۆی بەرامبەر بە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بهێنێت و دڵی ملیۆنان شوێنكەوتوی راستەقینەی خامینەیی بریندار نەكات."
عراقچی ئاماژەی بەوەشداوە كە گەلی ئێران "هیچ جۆرە سوکایەتییەک قبوڵ ناکات."
ترەمپ دوێنێ هەینی رایگەیاند، "خامنەیی"م لە "مردنێكی ترسناك و زەلیل رزگاركرد."