ئێران بڵاویكردەوە كە لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا هەریەكە لە سەرۆكی داواكاری گشتی زیندانی ئێڤین و جێگری سەرۆكی دەزگای ئیتڵاعاتی فەرماندەیی هێزە ئەمنییەكانی راگەیاند.
ئاوێنە: غلام حسێن ئاژەیی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، عەلی قەناعەتكار ماوەردیانی، جێگری سەرۆكی داواكاری گشتی تاران و سەرۆكی داواكاری گشتی زیندانی ئێڤین لە هێرشەكەی رۆژی 23ی ئەم مانگەی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو زیندانە كوژراوە.
عەلی قەناعەتكار، لە چەندین دۆسیەی چالاكانی سیاسی و مەدەنی دەسگیركراودا ناوی هێنراوە.
ناوبراو لە ساڵی 2021دا لەگەڵ چەند ناوێكی دیكە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە سزا دراوە و هەروەها حكومەتی كەنەداش سزای بەسەردا سەپاندوە.
هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی گشتی هێزە ئەمنییەكانی ئیران رایگەیاند، لە هێرشێكی ئیسرائیدا مەهدی نیعمەتی، جێگری سەرۆكی دەزگای ئیتڵاعاتی فەرماندەییەكەیان كوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان مەهدی نیعمەتی ماوەیەك لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە سوریا و عێراق بوە.