میدیای سووریا: هەوڵی کوشتنی ئەحمەد شەرع دوورە لە ڕاستییەوە
  2025-06-29       317       

دەسەڵاتدارانی سووریا ڕەتی دەکەنەوە هەوڵی کوشتنی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا درابێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا بە ئاژانسی هەواڵی 'سانا'ـی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، "ئەو هەواڵەی لە میدیدکان بڵاو کراوەتەوە کە گوایە سوپای سووریا و هەواڵگریی تورکیا هەوڵێکی کوشتنی ئەحمەد شەرع'ـیان لەکاتی سەردانیدا بۆ دەرعا پوچەڵ کردووەتەوە، ڕاست نییە."

چەند میدیایەک بڵاویان کردەوە گوایە لەکاتی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ دەرعا، هەوڵی کوشتنی دراوە، بەڵام سوپای سووریا و هەواڵگریی تورکیا هەوڵەکەیان پوچەڵ کردووەتەوە.

ئەو هەواڵەی بە 'ناڕاست' ناوبراوە کە باسی لەوە کردبوو، "هەوڵی کوشتنی سەرۆکی سووریا، لەلایەن شانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی داعش بووە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×