ژمارەیەک چەکداری سەر بە تورکیا که‌مپی عەین عیسایان سوتاند
  2019-10-16       1220       

ژمارەیەک چەکداری سەر بە تورکیا دزەیان کردە ناو که‌مپی عەین عیسا، دوای سوتاندنی که‌مپەکە سەرجەم ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان لەناو که‌مپەکە هەڵاتن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی هاوار لەبارەی سوتاندنی كەمپەكەوە بڵاوی كردەوە، پاش ئەوەی هاوپەیمانەكانی دەوڵەتی توركیا هێرشیانكردە سەر باكووری كەمپی (عەین عیسا)و لەگەڵ شەڕڤانانی هەسەدە شەڕی قورس ڕوویدا، چەكدارەكان بەیارمەتی سوپای توركیا چوونە ناو كەمپەكە و بە تەواوی سوتاندیان.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش ئەندامانی داعش و خێزان و کەسوکارەکانیان ئاگریان لە کامپی عەین عیسا بەردا و پشێویی و ئاژاوەیان دروستکردوە.

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگی و تۆپخانەکانی تورکیاوە ئاژاوە و پشێویی لە کامپەکە دروست بو، بەهۆیەوە (750) خێزانی چەکدارانی داعش لە که‌مپەکە هەڵاتن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×