2019-10-17   6166     
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژوورناڵ لە هەواڵی تایبەتی خۆیدا بە تانەوە ژمارەی دەنگە ناڕازییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکای خستۆتە ڕوو و دەڵێت ''ترەمپ لە پشت تێکردنی کورد تەنها 60 دەنگی لەگەڵە و 354 کۆنگرێسمان ئێستاش لەگەڵ کوردن''.
ئاوێنه: شەوی چوارشەمە 16ی ئەکتەوبری 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی فەرمیی خۆیدا یاسای کشانەوەی سوپای ئەمریکای لە سووریا خستە دەنگدانەوە و کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ دژایەتیی بڕیارەکەی ترەمپیان کرد بۆ پشت کردن لە کوردی سووریا و کشانەوە لە باکووری ئەو وڵاتە.
لە دەنگدانەکەدا هەموو 225 نوێنەرە دیموکراتەکەی ئەمریکا دەنگی ناڕەزایییان بە بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ دا و 129 کەس نوێنەرە کۆمارییەکانیش لەگەڵ بڕیارەکەی ترەمپ نەبوون بۆیە بە کۆی 354 دەنگی ناڕازی دژایەتیی بڕیارەکەی ترەمپ کرا و کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا پشتگیریی کوردی سووریایان کرد.
شایانی باسە تەنها 60 کۆنگرێسمان پشتگیریی بڕیارەکەی ترەمپی کردووە بۆ کشانەوە لە باکووری سووریا و ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژوورناڵ ''ئەمەی ناو ناوە دەنگهێنانی کورد لە کۆنگرێسی ئەمریکا''.