2019-10-17   2557     
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد به‌پێی به‌ڵگه‌كانی پزیشكی دادی سلێمانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابوردوو، خۆكوژی بووه.
ئاوێنه: پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد كه ئامانج هه‌ستاوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی و خۆی و باروت و خوێنیش به‌ر ده‌ستی خۆی كه‌وتووه، بۆیه ده‌ركه‌وتووه ئامانج به‌و كاره هه‌ستاوه.
پۆلیس ده‌ڵێت: "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە وەشمی باروت لەسەر دەموچاوی هەرسێکیان هەبووەو ده‌مانچه‌یه‌ك له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌وانێكدا و كاتێك ده‌مانچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه فیشه‌كێك له‌به‌ركار بووه، ئەمەش مانای وایە لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە فیشه‌كه‌كان ته‌قینراون و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هیچ فیشه‌كێكی پێوه نییه‌و له ده‌ره‌وه ته‌قه‌ی لێنه‌كراوه" .
به‌وته‌ی پۆلیسی سلێمانی سێ شایه‌تحاڵیان هه‌یه كه له‌به‌رده‌م دادگا وتوویانه كه‌س له‌و ده‌وروبه‌ره ته‌قه‌ی نه‌كردووه. وتیشی: "كێشه له‌نێوان ئه‌و ژن و مێرده‌دا هه‌بووه‌و لانه‌خانی هاوسه‌ری سكاڵای له‌سه‌ر ئامانج تۆماركردووه‌و له 20ی ئه‌م مانگه دانیشتی دادگایان هه‌بووه" .
ئاماژه‌به‌وه‌ش دراوه، له پزیشكی دادوه‌ری له نزیكه‌وه وێنه‌ی قوربانییه‌كان و شوێنی فیشه‌كه‌كان گیراوه‌و ئاماده‌كراوه بۆ دۆسیه‌ی دادگا. رووداوه‌كه له شه‌قامه لاوه‌كییه‌كه‌ی فامیلی مۆڵ و تێرمیناڵی شاره‌زوور روویداوه.