2019-10-17   1778     
ساڵح موسلیم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ''سەرێکانی تاکە یەک نەخۆشخانەی هەیە کە تورکیا ئەوەش تۆپباران دەکات و هاووڵاتییانی مەدەنی لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیداردان''.
ئاوێنه: ئهمرۆ پێنجشەمە 17ی تشرینی یەکەمی 2019 لە کاتێکدا 8 ڕۆژ بە سەر هێرشەکەی تورکیا دژی کوردی سووریا تێدەپەڕێت ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی تەڤدەم لە لێدوانێکدا بە نیگەرانییەوە ڕایگەیاند ''تورکیا دەستی کردووە بە تۆپباران کردنی نەخۆشخانەکەی سەرێکانی و ئەوەش لە کاتێکدا سەرێکانی تاکە یەک نەخۆشخانەی تێدایە و هاووڵاتییانی مەدەنی ئێستا لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیدار و ئەسەفباردان''.
ساڵح موسلیم داوای لە کۆمەڵگەی دەولی کرد هەڵوێستی کرداری بگرن و بێنە مەیدان و ڕێگە نەدەن لەوە زیاتر کارەساتی ئینسانی دژی کوردی سووریا بەردەوام بێت و کۆتایی بە هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە بهێنن.
ناوبراو هەروەهاش بە ڕوونی ڕایگەیاند ''ئەمریکا ڕووسیا و سووریا دەوری سەرەکی دەبینن و پێویستە زووبەزوو بێنە سەر هێڵ بۆ ڕێگری کردن لە قۆمانی کارەساتی گەورەتر''.