ھەسەدە: رێككەوتنی ئاگربەست لەسەر داوای ئێمە كراوە
  2019-10-18       1835       

هەسەدە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەسەر داوا رەزامەندانی هێزەكانیان و بە نێوانگیری ئەمریكا، ئەمڕۆ ئاگربەست لەنێوان هێزەكانیان و توركیادا لەو ناوچانەی شەڕی لێبوە راگەیەندراوە.

ئاوێنە: هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، ئەمشەو پێنجشەممە، لەبەیاننامەیەكدا بۆ رایگشتی رایگەیاند، لەسەر داواو رەزامەندی هێزەكانی سوریای دیموكرات و بە نێوانگیریی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە نوێنەرایەتی مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ لەنێوان هەسەدەو دەوڵەتی توركیادا بەدرێژایی بەرەكانی جەنگ لە سەرێكانی-یەوە لە رۆژهەڵات تاوەكو گرێسپی لە رۆژئاوا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پڕۆسەی ئاگربەستەكە لە سەعات 10ی ئەمشەوەوە چوەتە بواری جێبەجێكردن.  

هەسەدە لەبەیاننامەكەدا جەختی كردۆتەوە كە ئەمان پابەنددەبن بە پڕۆسەی ئاگربەستە راگەیەندراوەكەوەو هاوكات داواش لە دەوڵەتی توركیا دەكەن پابەند بێت پێوەی.

بەیاننامەكەی هەسەدە وردەكاری زیاتری لەسەر رێككەوتنەكە نەخستۆتەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×