2019-10-18   5537     
كرێی مانەوەی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەئوتێل ڕەشیدی شاری بەغدا گەیشتۆتە نزیكهی ٦٣ ملیۆن دینار.
ئاوێنه: بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دارایی پەرلەمانی عێراق كه ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، ئیدارەی ئوتێل ڕەشید داوای ئەو بڕە پارەیە دەکات کە بەشیر حەدادو پاسەوانەکانی لەماوەی نێوان ٥-٩-٢٠١٨ تا ٢٨-١١-٢٠١٨ تێیدا ماونەتەوە.
لهنوسراوهكهدا هاتووه، مانەوەی بەشیر حەداد لەسویتێکی تایبەت بۆ ماوەی نێوان ٧-١-٢٠١٩ تا ٦-٥-٢٠١٩ گەیشتۆتە ٢٦ ملیۆنو ٥٨٥ ھەزار دینار.
ههروهها كرێی شوێنی مانەوەی پاسەوانەکانی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کە ھەریەکەیان ژورێکی تایبەتیان گرتووە گەیشتۆتە بڕی ٣٦ ملیۆنو ٢٧٥ ھەزار.
هاوكات لەو ماوەیەدا تێچونی نانخواردنیان گەیشتۆتە ٥ ملیۆنو ١٨٤ ھەزارو ٢٥٠ دینار.