یەكشەممەو دوشەممە ئەم وەزارەت و شوێنانە موچە وەردەگرن
  2019-10-19       3134       

بەپێی لیستی دابەشكردنی موچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوكراوەتەوە سبەی(یەكشەممە) و دوسبەی(دوشەممە) موچەی 24 شوێن و دەستەو وەزارەت دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی لیستەكە كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، سبەی یەكشەممە 20ی تشرینی یەكەم هەریەكە لەم شوێن و دەستەو وەزارەتانە موچە وەردەگرن: وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش.

هەر بەپێی لیستەكە رۆژی دوشەممە 21ی تشرینی یەكەمیش موچەی ئەم وەزارەت و دەستەو شوێنانە دابەشدەكرێت: وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی 7ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى 8ی ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×