تەرمی دەمهات عەگیدو جەمیل ئامەد لەسلێمانیەوە بەرەو قەندیل بەڕێدەکرێن
  2019-10-22       2482       
دەمهات عەگیدو جەمیل ئامە
بڕیاره‌ سبه‌ی‌ چوارچه‌ممه‌، بەمەراسیمێکی‌ تایبه‌ت تەرمی هه‌ردو گه‌رلای شه‌هده‌كه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ -دەمهات عەگیدو جەمیل ئامەد- لەسلێمانیەوە بەرەو قەندیل بەڕێبکرێن‌و به‌خاكبسپێردرێن.

ئاوێنه‌: 15ی ئەم مانگە "دەمهات عەگید"و "جەمیل ئامەد" ئەندامانی كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆما جڤاكێن كوردستان -کەجەکە- لەهێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای‌ نوركیا لەسەر شاخی‌ ئەزمەڕ لەسلێمانی کرانە ئامانج‌و شەهیدبون.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، ئەمڕۆ لەڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند، سبەی تەرمی ئەو دو شەهیدە بەمەراسیمێک لەسلێمانییەوەو بەرەو قەندیل بەڕێدەکرێن.

مەراسیمەکە کاتژمێر 9ی سه‌ر له‌بەیانی لەگەڕەکی شەکرەکە، بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە داوا لەهەمو خەڵکی سلێمانی‌و ڕێکخستنەکانی‌ کردووە بەشداری له‌مەراسیمەکەدا بكه‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×