پەکەکە: تۆڵەی جەمیل و دەمهات دەکەینەوە
  2019-10-23       3233       

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی شەهیدکردنی دەمهات عەگیدو جەمیل ئامەد لەسلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت "تۆڵەی جەمیل و دەمهات دەکەینەوە".

 

ئاوێنە: ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوی کەجەکە-یە:


"دەوڵەتی تورک بە دڕندەیی کە یاسایی نێودەوڵەتی و نرخی مڕۆڤایەتی پێشێل دەکات لە فیدراسیۆنی باشووری کوردستان و لە ناو خاکی عێراو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو شۆڕشگێری شەهید کرد کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بوون. بە دوژمنایەتی لەدژی کورد جارێکیتر کردەوەی تیرورییان لەدژی مڕۆڤایەتی ئەنجامدا. بە ڕێزەوە یادی دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکان و جەمیل ئامەد (ئەسەر ئرماک) ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی دەکەینەوە کە لە هێرشەکەدا شەهید کران. بەڵێن دەدەین کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بنیات دەنێین کە داواکاری ئەوان بوو.
'پێویستە لەدژی دەوڵەتی تورک کە دوژمنی کوردە هەڵوێست پیشان بدرێت'
ئەم هێرشە بە تەنها لەدژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا لەدژی بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان و عێراقە. ساڵی ڕابردوو مام زەکیی ئێزدیان بە هێرشێکی ئاسمانی شەهید کرا. لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە فەڕەنسا سێ ژنی شۆڕشگێر شەهید کران. لەو هێرشانەدا دەستی ڕێکخستنی ئیستخباراتی تورک (میت) هەیە. بەو هۆیەوە میت ڕێکخستنێکی کوشتن و دوژمنی کوردە.
هێرشی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوا و هێرشی سلێمانی نیشانەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کوردە. پێویستە گەلی کورد و هێزە سیاسیەکان ئەم دۆخە ببینن و لەدژی دەوڵەتی تورک کە سەرکێشی دوژمنانی گەلی کورد دەکات هەڵوێست پیشانبدرێت. ئەگەر ئەم هێرشە بە تەنها لەدژی پەکەکە ببینرێت، ئەوا بۆ گەلی کورد دەبێتە خۆهەڵخەڵەتاندنێکی مێژوویی. پێویستە کورد مەترسیەکە ببینن و بە پێیە هەڵوێستیان هەبێت. گەلی کورد کە بە هێرشەکانی دوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا مەترسیەکەیان بینی، پێویستە بە هێرشەکەی سلێمانیش مەترسیەکان زیاتر ببین و زیاتر تێبکۆشن و ئەرکی مێژووییان جێبەجێ بکەن.
'پێویستە دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان دەربکرێت'
هێرشی سلێمانی نیشانەی ئەوەیە میت لە باشووری کوردستان خۆی زیاتر بەڕێکخستن کردووە. ئەو دۆخە بۆ بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان لاوازیەکی گەورەیە. لە هیچ وڵاتێک ڕێکخستنێکی هەواڵگێڕی هێزێکی دەرەکی بەم ئەندازەتە خۆی بەڕێکخستن نەکردووە. بەهۆی ئەوەی بەم ئەندازەیە میت خۆی بەهێز کردووە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکات. نە تەنها میت بەڵکو بارەگاکانی سوپای تورک بۆ باشووری کوردستان هەڕەشەیەکی گەورەیە. بارەگاکانی سەربازی دەوڵەتی تورک و تۆڕی هەواڵگێڕی میت و هێرشەکان دەستوەردانە لە ئیرادەی فیدراسیۆنی باشووری کوردستان. کاتی ئەوە هاتووە گەلی کورد و حزبەکان و بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان ئەو هێزا لە باشووری کوردستان دەربکەن. بە هیچ شێوەیەک بارەگاکانی سوپا و ڕێکخستنەکانی میت لەناو خاکی باشوور قبوڵ ناکرێن.
'پێویستە گەلەکەمان ڕێگە نەدەن خایینەکان لەناویاندا بمێنن'
بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان باش دەزانێت میت خۆی لە ناو پەدەکە و یەنەکەدا بەهێز کردووە. لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی میت و هاوکاری سیخورە خۆجێیەکان بە دەیان گەریلا شەهید بوون. هێرشی سلێمانی ئاماژەیەکە بۆ هەبوونی سیخوری خۆجێیی. هەبوونی ئەم جورە خایینانە لە باشووری کوردستان کە دەستیان لە ڕژاندنی خوێنی گەریلاکاندا هەیە، دۆخێکی بە ئێش و ئازارە. گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ئەم خیانەتە قبوڵ ناکات. گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە باشووری کوردستان هەبوونی خایینی نامەرد و هێرشەکان وەک هێرش بەرامبەر خۆی دەبینێت. گەلەکەمان لەدژی ڕێکخستنەکانی میت و سیخورە هاوکارەکانیان تووڕەیە. گەلەکەمان زوو یان درەنگ ئەو خایینانە دەخنکێنێت و ڕێگە بە هەبوونیان نادات. پێویستە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان، هێزە سیاسیەکان بە تایبەتی پەدەکە و یەنەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی هەواڵگێڕی میت و سوخورەکان هەڵوێست نیشان بدەن.
'بایکۆتکردنی کاڵای تورکی تێکۆشانێکی گرنگە لەدژی دەوڵەتی تورک'
گەلەکەمان لە باشووری کوردستان لەدژی داگیرکەری بەرامبەر ڕۆژئاوا هەڵوێستێکی گرنگیان دەربڕی. لە ناو گەلی کورد و هێزە سیاسیەکاندا ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی بەرەو پێشەوچووە. بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لەدژی دەوڵەتی تورکی دوژمنی کوردان زۆر گرنگە. دەوڵەتی تورک بەو پارەیەی لە باشووری کوردستان دەستی دەکەوێت ئابۆری خۆی بەڕێوەدەبات. هەروەها دەوڵەتی تورک بە سەدان ملیۆن دۆلار لە باشووری کوردستان قازانج دەکات و دەیدات بە تۆپ، گولە و بۆمبە و گەلی کوردی پێ دەکوژێت. بەو پارەیەی کە لە باشووری کوردستان دەستیدەکەوێت فشار لە سەر کوردان دروست دەکات. لە هەموو جێگەیەک هێرشی کوردان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات. بەو هۆیەوە پێویستە هیچ کاڵایەکی تورکی نەکڕدرێت. لەم سەردەمەدا هەموو ماڵێک ئەلتەرناتیفی هەیە. بەو هۆیەوە بایکۆتکردنی کاڵای تورکی تێکۆشانێکی گەورەیە لەدژی گەلی کورد. لەگەڵ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، پێویستە گەلەکەمان لە هەموو دەڤەرێک بە ڕوحی شێلادزێ لەدژی داگیرکەران و دەوڵەتی تورک و میت تێبکۆشێت.
'پێویستە گەلەکەمان لە ئاستێکی بەرزدا بەشداری لە مەراسیمی سلێمانی و قەندیل بکات'
پێویستە گەلی باشووری کوردستان کە خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژی تێکۆشانن خاوەنداری لە هەڤاڵان دەمهات و جەمیل بکەن کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لە هەموو گۆڕەپانێکدابە بەرپرسیاری خەباتیان کردووە. پێویستە گەلەکەمان لە ئاستێکی بەرزدا بەشداری لە مەراسیمی سلێمانی و قەندیل بکات. بە خاوەنداریکردن لە شۆڕشگێرە مەزنەکان پێویستە وڵامێکی کاریگەر بە دەوڵەتی تورکی دوژمنی گەلی کورد بدرێت.
'تاکە هێز کە دەتوانێت هێرشەکان تێکبشکێنێت، یەکێتی نەتەوەیی یە'
هەڤکاری نێوان ئاکەپە و مەهەپە کە لە تورکیا دەسەڵاتە دوژمنی گەلی کوردە. لەدژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبەن. وەک چۆن لە ڕۆژئاوا دەرفەتی بۆ ڕەخسا، ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانیش. خۆیان دەڵێن، 'ئەو هەڵەیەی لە باکووری عێراق کردمان، لە باکووری سوریا نایکەین'. بەو قسانە و بە هێرشەکانیان لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان دەریدەخەن، دەرفەتیان هەبێت هێرش دەکەنە سەر باشووری کوردستان. تاکە هێز کە هێرشەکان تێکبشکێنێت، یەکێتی نەتەوەیی یە. ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی کە بە هێرش سەر ڕۆژئاوا دروست بوو، پێویستە بە هێرشی سلێمانی فراوانتر ببێت و ئێمە بەرپرسیارین کە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەنجام بدەین. بەو هۆیەوە پێویستە هێزێن سیاسیێن کورد بۆ یەکێتی نەتەوەیی درەنگ نەمێنن و دەست بە دروستکردنی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی بکەن.
'پەکەکە تەڤگەری سزادانی خایین و دوژمنەکانە'
پێویستە گەلی کورد بزانێت، پەکەکە لە هەمان کاتدا تەڤگەری سزادانی خیانەت و دوژمنەکانە. بەو هۆیەوە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هەڤاڵان جەمیل و دەمهات دەکرێتەوە. ئەگەر دەوڵەتی تورک لە هەموو جێگەیەک دوژمنایەتی گەلی کوردستان دەکەن، ئەو کاتە هێزەکانمان لە هەموو جێگەیەک بکوژ و دوژمنانی کورد سزا دەدەن.
داواکاری و حەسرەتی هەڤاڵان جەمیک و دەمهات بە دڵنیاییەوە بەدی دێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×