لەم ھەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
  2019-11-02       1055       

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەران دابەش بکات . 

ئاوێنه‌: بەپێی ئەو زانیارییانە لەوەزارەتی دارایی دەست کەوتووە ، بڕیارە لە رۆژی سێشەممە ٥ | ١١ | ٢٠١٩ دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران . 

بڕیاریشە رۆژی سێشەممە ٥ | ١١ | ٢٠١٩ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش بکرێت . 

ھەروەھا رۆژی چوار شەممە ٦| ١١ | ٢٠١٩ مووچەی یەکەکانی ٧٠  و ٨٠ دابەش بکرێت . 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×