گەریلایەك كە ئەكتەری سەرەكی فیلمی "سور" بو لەباشوری كوردستان شەهیدبو
  2019-11-03       2524       

روبار شەڕڤان، گەریلای هەپەگە کە لەفیلمی "سور"دا ڕۆڵی "فەرماندە چیاگەر" دەبینێت کە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە، لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی گەریلا لەگەڵ سوپای تورکیا لە دەڤەری بادینان لە باشوری کوردستان شەهیدبو.

ئاوێنە: ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبونی پێنج گەریلای ڕاگەیاند، کە ڕۆژی ٢٥-١٠-٢٠١٩ لە ناوچەی هەفتانین لە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە چالاکییەکدا لە دژی سوپای تورکیا شەهیدبون، یەکێک لەو شەهیدانە گەریلا ڕوبار شەڕڤان (جیهان سەڤەر)ە.

گەریلا ڕوبار شەڕڤان، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی "سور"دا دەبینێت کە ڕۆڵی کارەکتەری "فەرماندە چیاگەر" بو.

فیلمی سور، باس لە داستانێکی ڕاستەقینەی گەریلا دەکات کە داستانی  بەرخۆدانی سور بو لە باکوری کوردستان، کە لە ٢-١٢-٢٠١٥ دەستی پێکرد و هەتا ١٠-٣-٢٠١٦ بەردەوام بو، فەرماندە چیاگەر فەرماندەی ئەو داستانە بو.

لە ئێستادا کارەکانی ئەم فیلمە تەواو بوەو بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا نمایش بکرێت.

سەرچاوە: رۆژنیوز

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×