په‌رله‌مانتارێك : ئەگەری زۆرە ئەیاد عەللاوی ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق
  2019-11-04       447       

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەگەری زۆرە ئەیاد عەللاوی ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق و چانسی لە هادی عامری زیاترە بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.

ئاوێنه‌: موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق  رایگەیاند، ''باسێک و هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەللاوی ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق''. 

خۆپیشاندانەکانی عێراق 10 رۆژە دەستیان پێکردووەتەوە و خۆپیشاندەرانیش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن، موسەننا ئەمین دەڵێت "ئەگەر بەراورد لەنێوان هادی عامری و ئەیاد عەللاوی بکەین، بێگومان دەرفەتی بوون بە سەرۆکوەزیران بۆ ئەیاد عەللاوی زیاترە و لەلایەن خۆپیشاندەران و پەرلەمانیش هەمان بۆچوون و ئەگەر گونجاوترە".

سەبارەت بە دەرفەتی بوون بە سەرۆکوەزیران بۆ هادی عامری، ئەو پەرلەمانتارەی کورد لە پەرلەمانی عێراق گوتی "دەرفەتی بوون بە سەرۆکوەزیران بۆ هادی عامری زۆر کەمە و رەنگە بڵێم کە هەر دەرفەتی نەبێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبەرئەوە هادی عامری لەسەر حوکم بێت و لەسەر حوکم نەبێت کەسێکی گرنگ و خاوەن بڕیاری ئەو حکومەتەی ئێستایە".

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیی عێراقە و لە ساڵی 2004 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×