نوام چۆمسکی: ئەوەی تورکیا دەیکات تاوانی جەنگیە
  2019-11-06       3649       

نوام چۆمسکی بیرمەندی ئەمریکیی بە ڕەگەز جولەکە وتی ژیانی خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژئاوا لەژێر مەترسیدایە، ئەوەی تورکیا دەیکات تاوانی جەنگییە و دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تاوان و پێشێل کردنی یاسا لەقەڵەمی بدات.

ئاوێنه‌: نوام چۆمسکی و مایکڵ لۆوی و جانێت بیهڵ  ڕایانگەیاند ''ئەو هێرشانەی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا هەڕەشەیەکە بۆ سەر دیموکراسیەت. نوام چۆمسکی وتی ئەوەی تورکیا لە سوریا دەیکات تاوانی جەنگییە. وتیشی پێشتریش تورکیا هەوڵی ئەوەی داوە کە پاکتاوی نەژادی کورد بکات و ئێستا دوای ڕێگەدانی ترەمپ دەستی کردوە بە جێبەجێکردنی ئەو پلانانە و تاوان ئەنجام دەدات بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی. هەروەها وتیشی ئەو پشتێکردنەی ترەمپ چووە پاڵ خیانەتەکانی تری ئەمریکا دەرهەق بە هاوپەیمانەکانی. دەستکەوتەکانی سوریا لەژێر مەترسیدایە''.

دەستبەجێ دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکی تورکیا لە باکوری سوریا هەموو وڵاتەکان دەستیان کرد بەوەی بەیاننامە بڵاو بکەنەوە دەرهەق بە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا و ٢٠٠ ڕێکخراو و نوسەر و ڕۆژنامەوان دەستیان کرد بە نوسین لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە و ٢١ وڵات هەڵوێستیان نواند لە مەکسیکەوە تا فەرەنسا و لە هیندستانەوە تا ئایسلەندا. لە لایەن زۆرێک لە رۆشنبیران و نوسەرانی جیهان پاڵپشتی لە ڕۆژئاوا کرا وەک نۆاو چۆمسکی و دەیڤد هارڤی و ئێتینە بالیبار و ڤیتۆرۆ و جانێت بیهێل و ڕاول زیبێچی. جانێت بیهێل کە هاوڵاتیەکی ئەمریکیە وەک نوسەر لەگەڵ مورای بوچین ١٩ ساڵی بەسەر بردوە و چەبد ساڵێکیش لە باکوری سوریا ژیاوە. وەک هاوڵاتیەکی ئەمریکی جانیت وتی هێشتا لە شۆکدایە لەدوای ئەوەی بیستی کە ترەمپ بڕیاری کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکایدا لە ٩ی مانگی ١٠. وتی کە لەگەڵ هێزە کوردیەکانی ئەوێ کاریکردووە بۆ کۆتایی هێنان بە داعش. بیهێل وتیشی ئەو ماوەیە بۆ من زۆر شانازی بووە کە لەگەڵ ئەوان هاوپەیمانیم کردووە و لەگەڵیان کارم کردووە.

لە بەهاری ئەمساڵدا  جانێت بیهێل وتی کە ماوەی یەک مانگی لە ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا بەسەربردووە بۆ دروستکردنی فلیمێک. ''چاوم بە کۆمەڵێک خەڵکی زۆر باش کەوت. با کەمێکتان بۆ باس بکەم، چیرۆکەکان باس لەوە دەکەن کە چیان لەدەستداوە لەم شەڕەدا. لە قامیشلۆ چاوم کەوت بە سەرۆکی زانکۆی ڕۆژئاوا. بۆ ماوەی ٤ ساڵ سەڕەرای هێرشەکانی تورکیا بەردەوام بووە لەوەی گەنجەکان فێری زانست بکات. چاوم کەوت بە پەنابەرەکانی عەفرین کە ئێستا وەک پەنابەر لە تەلتەمر دەژین. کوردەکان دەیانەوێت ژیانێکی ئارام بۆ خۆیان دروست بکەن بە دیموکراسیانە بژین لە باکوری سوریا. هەروەها لەگەڵ ژنانی ئەو ناوچانە قسەم کردووە بۆچونیان وایە کە وەک پیاوەکان هەمان ڕۆڵیان هەیە لە شەڕی تورکیادا''.

''لە حەسەکە چاوم بە شەڕڤانێکی ژن کەوت کە سەر بە یەپەگە بوو وتی ئێمە لە هیچ شتێک ناترسین چونکە ئێمە یەپەگەین. ژنە شەڕڤانەکان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە شەڕی دژی داعش. هەروەها چوومە قوتابخانەکان لە کۆبانێ و مامۆستاکە باسی لە شۆڕشی زمان دەکرد. هەروەها سەردانی گوندێکی عەرەبەکانم کرد و زۆر رازی بوون لەو سیستەمە دیموکراسیەی کە لە ناوچەکەیاندا هەیە. ئەو دانیشتوانەعەرەبانە باسیان لەوە کرد کە توشی چ گرفتێک بوونەتەوە لە لەکاتی شەڕی داعش وتیان کە لەگەڵ کوردەکان یەکبوون و لەدژی داعشەکان جەنگاون. ئەوان وتیان جیاوازی نییە لە نێوان کورد و عەرەب. من زۆر شەرەمەزارم وڵاتەکەم ئەمریکا خیانەتی لەم کوردانە کرد و پشتی تێیان کرد. ئەمریکا بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی پێشێل کرد''

بیهێل داوای لە وڵاتەکانی جیهان کرد هەتا بتوانن یارمەتی هێزە کوردیەکان بدات و پشتگیری لە هەسەدە بکەن و یارمەتی مرۆیی بگەیەنن بە خەڵکی باکوری سوریا لەبەر ئەوەی پێویستیان بە هەموو پاڵپشتیەکە کە دەستیان بکەوێت. داوای کرد کە خەڵکی هاوکاری بنێرن بۆ باکوری سوریا لە ڕێگای مانگی سورەوە. وتی خەڵکی دەتوانن کە یارمەتی بنێرن بۆ کوردەکان و عەرەبەکان و سیریانیەکان لە ڕێگای ئەم رێکخراوانەوە.

 وتی هەموو ئەو وڵاتانەی کە بڕوایان بە دیموکراسیەت هەیە دەبێت پاڵپشتی لە بە دیموکراسی کردنی باکوری سوریا بکەن و نابێت ڕێگا بدرێت کە پوتین و ئەردۆغان و ئەسەد و ڕۆحانی دەست بخەنە ناو سیاسەتەکانی ئەم وڵاتەوە و هەوڵی ئەوە بدەن کە بارودۆخی سوریا لەوە زیاتر تێکبدەن. وتیشی داوا لە وڵاتەکانی ئەوروپا دەکەم کە پاڵپشتی تەواوەتی لە کوردەکان بکەن بۆ ئەوەی هەوڵی ئەوە بدەن کە دیموکراسیەت لەو وڵاتە سەربگرێت.

نوام چۆمسکی کە نوسەرێکی ئەمریکیە وتی: ''تورکیا تاوانی جەنگی لە باکوری سوریا ئەنجام داوە و تورکیا وەک هەمیشە لە هەوڵی ئەودا بووە کە پاکتاوی نەژادی کوردەکان بکات و لەدوای ئەوەی کە ترەمپ گڵۆپی سەوزی هەڵکرد بۆ ئەردۆغان بە کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا تورکیا دەستی کرد بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی دژی هێزە کوردیەکان و دژی خەڵکی مەدەنی کورد. ئەو دەستکەوتانەی کە لە سوریا بەدەستهێنرا لە ئێستادا لە ژێر مەترسیدایە''.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×