2019-11-06   1682     
هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە خانەوادەکەمان خەریکی ئامادەکارییە بۆ سازکردنی چلەی شاعیری کۆچکردوو محەممەد عومەر عوسمان، تاکە مەراسیمی چلەی شاعیر ئەوەیە کە ئێمە ئێستا ئامادەکاریی بۆ دەکەین و هەر بەڕێزێک خۆی بە دڵسۆزی شاعیر دەزانێت؛ بانگهێشتی دەکەین بۆ هاریکارییمان لەم مەراسیمەدا.
ئاوێنه: هەروەها هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە مامەڵەکردن بە بەرهەم و میراتی ژەنەراڵی پاییز-ەوە بە تەنیا مافی ئێمەیە، بە تایبەتیی تاقە دیوانەکەی «لە غوربەتا»، کە هەوڵ دەدەین لە ئاییندەدا بە شێواز و چاپێکی شاییستەوە لە چاپی بدەینەوە و بیخەینە بەر دەستی خوێنەران و هۆگرانی شیعرە پاییزییەکانی ژەنەراڵ.
وەکو پێڕەوییکردن لە نەریتی باویش، کەلوپەل و ئامرازە بەکارهێنراوەکان و نووسین و تابلۆکانی شاعیریش بۆ نماییشکردن هەڵدەگرین و لە کاتی خۆی و لە جێگەی شیاودا بۆ هەواداران نماییش دەکرێن.
یادی ئەم شاعیرە مەزنەمان هەر گەش بێت و با هەمیشە خۆشەویستییە گەورەکەی بۆ مرۆڤ و سرووشت و گیانلەبەران بەرز ڕابگرین و نەهێڵین یادەکەی خامۆش بێت.
خانەوادەی محەممەد عومەر عوسمان
٦/١١/٢٠١٩
سلێمانی